ئازادی ئەسکەندەر لوتفی و مەسعود نیکخا بە شێوەی کاتی لە زیندان
چوارشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۱   |  07-12-2022
شەوی دووشەمە، ١٤ی سەرماوەز،ئەسکەندەر “سۆران” لوتفی”، وتەبێژی “شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئیران” و “مەسعود نیکخا”، ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی “ئەنجومەنی پیشەیی کوردستان-مەریوان و سەوڵاوا”، هەریەک بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن لە زیندانی گەورەی تاران “فەشافوویە” ئازاد بوون.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵ، ئەم دوو هەڵسووراوە پیشەییەی مامۆستایان پێشتر بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون بەڵام سەرەڕای بارمتەی پێشوو بۆ جاڕێکی دیکە بە دانانی بارمتەی نوێ بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندان ئازاد بوون.