فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لە جوانڕۆ
چوارشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۱   |  07-12-2022

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەز، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “بیاشۆش”ی سەر بە شاری جوانڕۆ و دوو هاووڵاتیی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی دانا کەریمی و دکتۆر ڕەحیم عەزیزی یان ڕفاندووە.
بە وتەی شایەتحاڵان، لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا هێزەکانی ڕژیم شووشەی ماڵەکانی ئەو دوو کەسەیان شکاندووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ لەناو بنەماڵەکانیاندا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دانا کەریمی و د. ڕەحیم عەزیزی لە بەردەستدا نییە.