فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران بەردەوامە
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بە دەستمان گەیشتوون، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی تاران، مەرودەشت، شاهین شار، بروجن، ئەسفەهان، لاهیجان، کازروون، یاسووج، بۆجنوورد، شیراز، پاوە، شاری نوێی سەدرا، گەوهەردەشت، کرمان، سنە، ڕوانسەر، کرماشان، بانە، دێولان، جوانڕۆ، کامیاران، شنۆ، پیارنشار، کۆزەران، ئیسلامابادی غەرب، مهاباد، مەریوان، دیزەجی مەرگەوەر، ورمێ، سەرابلە، داڵاهوو، قوروە، گیلان‌غەرب، کەرەند، دیواندەرە، سەقز، هەمەدان، گەرمسار و بەندەرعەباس پەیوەست بوون بەم مانگرتنە سەراسەرییەوە.