چارەنووسی ئارام سەعیدی و ئەحمەد خانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، پاش دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کردنیان لەلایەن ڕژیمەوە هەروا ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەز ئارام سەعیدی و ئەحمەد خانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆگ تەپە” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران. ئارام سەعیدی لەبەردەم دەرمانخانەیەک و ئەحمەد خانە لە حەوشەی ناوەندێکی دەرمانی ەسبەسەر کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەەوە و هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکراوان لە کوردستان سەرەڕای بێبەری بوون لە سەرەتاییترین مافەکانی کەسێکی بەندکراو وەک هەبوونی پارێزەر، پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشنن بە خزمەتگوزاری پزیشکی، لەژێر توندترین شێوازەکانی ئەشکەنجەشدان.