فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانبەختکردنی لاوێکی تری خەلکی شاری سنە
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

شەوی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەز، هوومەن عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری سنە دوای ئەوەیکە لە گەڕەکی “حەسەن ئاوا”ی شاری سنە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد. بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتییە گوللە لە سینگی دراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە، گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: کە هێزەکانی ڕژیم گەمارۆی نەخۆشخانەی کەوسەریان داوە و دەیانەوێت تەرمی هوومەن عەبدوڵڵاهی بەمەبەستی ئەسپەردەکردنی لە شەودا و بە نهێنی بڕفێنن.