فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هونەرمەند سامان یاسین سزای سێدارەی بەسەردا سەپا
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، ڕاپێر و ئاهەنگساز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵواتی و بە تۆمەتی شەڕکردن بە دژی خودا واتە (موحارەبە) سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و بڕیاری دادگا لەسەر ئەو سزایە بەفەرمی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە. سامان یاسین لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لەژێر ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونیدا بووە.
بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی سەیدی، سامان یاسین لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا کاتی سەپاندنی ئەو بڕیارەی دادگا، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی ئەمنییەتی بوون لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی ئەو هونەرمەندە هیچ زانیاری و وردەکارییەکیان بە بنەماڵەی ناوبراو نەداوە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند؛ سامان یاسین نزیک بە دوو حەفتە پێش لە ناکاو لە بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گواستراوتەوە و ئەگەری جێبەجێبوونی بڕیاری دادگا و سزای لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.