دوکتۆر ئیمان نەوابی هاوڵاتیی خەڵکی مەشهەد و دانیشتووی شاری سنە ڕۆژی ١٤ی سەرماوەز، دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، تا ئێستا هۆکاری دەستگیر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم پزیشکە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێزیدێنتەکانی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی دوکتۆر ئیمان نەوابی، لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزەوە دەستان داوەتە مانگرتن و جگە لە نەخۆشەکانی بەشی فریاکەوتن، نەشتەرگەری بۆ هیچ نەخۆشێک ناکەن. داواکاریی ڕێزیدێنتەکانی بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی کەوسەر ئازاد کردنی خێرا و بەبێ مەرجی دوکتۆر ئیمان نەوابی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوەیە.