كۆبوونەوەی بنەماڵەی بەندكراوان و كۆمەڵگەی پزیشكان لەبەردەم زیندانی ئێڤین
شەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۱   |  10-12-2022
ڕۆژی پێنجشهممه١٧ی سەرماوهز، بنەماڵەی كۆمەڵێك لەبەندكراوان و كۆمەڵگەی پزیشكانی تاران لەبەردهم زیندانی ئێڤین كۆبوونەوەو داوای ڕوونكردنەوەی چارەنووسی دەستبەسەركراوانیان كرد.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ڕۆژانه بنەماڵەی بەندكراوان لەبەردەم زیندانی ئێڤین كۆدەبنەوەو خوازیاری چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕۆڵەكانیان و ڕوونكردنەوەی چارەنووسی دەستبەسەركراوان دەبن بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندان و هێزهەئەمنییەكانەوەبێڕێزیان پێ دەكرێت و وڵامیان نادەنەوه، هەروەها كۆمەڵگەی پزیشكانی تاران ڕۆژی ڕابردوو لەناڕەزایەتی بەسەپاندنی حوكمی ئێعدام بەسەر “حەمید قەرەحەسەنلوو” لەبەردەم ئەو زیندانە كۆبوونەوە بەڵام لەلایەن هێزهكانی ڕژیمەوە هێرش كرایەسەریان و چەند كەس دە ستبەسەر و پاش چەند كاتژمێر ئازاد بوون.