فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کێبڕکێی نێونەتەوەیی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

بڵاوکراوەی “شارلی ئەبدۆ”ی وڵاتی فەرانسە، ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەز، لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ی بە ڕێبەرێکی ئایینیی دواکەوتوو، بێ مێشک و بێ تاقەت و تەنیا ڕێبەری ئەو کەسانەیە کە دبنە کۆیلەی خامنەیی، ڕایگەیاندووە کە پێشبڕکێیەکی نێونەتەوەیی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی بەڕێوە دەبا.
ئەو بڵاوکراوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێ کاریکاتۆریستەکان، بە گاڵتەپێکردنی خامنەیی وێنەیەکی ڕێبەری ئایینی دواکەوتوو لە سەردەمی ئێستادا وێنا بکەن. ئەو بڵاوکراوەیە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە پاوانخوازیی سیاسیی خومەینی، بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتی ئایینیی کۆتایی پێ هاتووە کە سەلمێنەری ئەوەیە کومەڵگەی پێشکەوتوو بەپێی یاسای ئایینیی بەڕێوە ناچێ و دەبێ کاریکاتۆریستەکان ئەوە وێنا بکەن کە خامنەیی، دوایین ڕێبەرە کە لە ئێران دەسەڵاتی ئایینی دەکات.