فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاخێزی شۆرشگێرانەی خەلکی ئیران بەردەوامە
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

شهوی شهممه ١٩ی سهرماوهز، خهڵكی ئازادیخواز له چهند شاری ئێران دژ به دهسهڵاتی ئیسلامی ڕژانه سهر شهقام و ڕێپێوانی بێدهنگیان بهڕێوهبرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، خهڵكی ناڕازی له شارهكانی قهزوێن، تهورێز، گهوههردهشتی كهرهج و ئیسفههان دژبه لهسێدارهدانی ئازادیخوازان لهلایهن ڕژیمهوه ڕێپێوانی بێدهنگی ههزاران كهسیان بهڕێوهبرد. ههروهها له گهڕهكهكانی سهتارخان، نازی ئاباد و نارمهك لاوانی شۆڕشگێڕی تاران به داخستنی شهقام ڕێگهیان له هاتووچۆی هێزهكانی ڕژیم گرت و دژبه “عهلی خامنهیی” دروشمیان وتهوه، له ڕوودسهری گیلان و ڕهشت و ئههواز خهڵكی ئازادیخواز دژبه سهركوتی خوێناوی خهڵك خۆپێشاندانیان كرد و دروشمی “مهرگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان بهرزكردهوه‌.