جاوید ڕەحمان بەرامبەر لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران لە ئێران هۆشدارییدا
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
ڕۆژی شەمە ١٩ی سەرماوەز، جاوید ڕەحمان، نوێنەری نەتەوە یەککگرتوەکان بۆ مافی مروڤی ئێران، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی توێتێکەوە نووسی : “مەترسی لەسێدارەدانی دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕاپەڕینە زۆرە و دەبێ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، بە خێراترین کات سزای ئێعدام بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران ڕابگرن.” جاوید ڕەحمان چەند کاتژمێر دوای لەسێدارەدانی موحسین شکارییش لە توویەردا نووسیبووی کە بە بیستنی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم لاوە، تووشی شۆک بووە.
موحسین شکاری یەکەم کەسی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە بوو کە سزای لەسێدارەدانەکەی بەکردەوە دەرهات و لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا کاردانەوەی ڕەخنەگرانەی زۆری لێ کەوتۆتەوە.