فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی ٤ هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و دەڕە شار
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022

ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی ” وادی قادریان ” کە کارمەندی یەکێک لە بانکەکانی شاری بانەیە لە شۆینی کارەکەی بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، هەروەها براکەشی بە ناوی وریا قادریان پێنجشەممەی رابردوو دەستبەسەر کرا.
لە لایەکی دیکەوە، لە دەڕەشاری ئیلام دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “موجتەبا دارایی” لە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز، و “ئەیوب ڕەحیمی فەر ” لە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەز لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران .
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.