فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بازاڕیانی شاری جوانڕۆ لە ژێر گوشاری ڕادەبەدەری ناوەندەکانی ڕژیم دان
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022

بازاڕیانی شاری جوانڕۆ و بەتایبەتی بازاڕچەی سنووریی ئەو شارە، لەژێر گوشاری لە ڕادەبەدەری ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدان. سەرەڕای تەختەکردنی دوکانەکان، داوای ٥ میلیۆن تمەن لە خاوەنی ئەو دوکانانەی کە مانیان گرتبوو و هەروەها وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراویان لێ دەکەن.
شەوی شەممە، ١٩ی سەرماوەز، ناوەندەکانی ڕژیم بەشێکی زۆری بازاڕی سنووری شاری جوانڕۆیان بەمەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەی ٥ میلیۆن تمەن سزا و بەڵێننامەی نووسراو لە بازاڕیانی ئەو شارە، تەختە کردووە. بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری جوانڕۆ، سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر تەختەکردنی دوکانەکانیان، بازاڕیان ڕەدیان کردووەتەوە کە هیچ پارەیەک وەک سزا بە ڕژیم بدەن یاخود بەڵێننامەی ئامانجدار واژۆ بکەن.