دەستبەسەرکردن و چارەنووسی نادیاری هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی دەستبەسەرکرانی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان، هاووڵاتییەک بە ناوی “محسێن ئیل بەیگی” لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.