سەپاندنی زیندان بەسەر ٤٠٠ کەس لە دەستبەسەرکراوان له تاران
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022
سەرۆكی گشتی دادگوستەری ئوستانی تاران ڕۆژی سێشەممه ٢٢ی سەرماوەز ڕایگەیاند: كه سزای زیندانیان بەسەر ٤٠٠ كەس له ناڕازیانی دەستبەسەركراودا سەپاندووه.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ١٦٠ كەس به پێنج بۆ ١٠ ساڵ زیندان، ٨٠ كەس به ٢ بۆ پێنج ساڵ زیندان، و ١٦٠ كەس به كەمتر له یەك ساڵ مەحكووم كراون و سزای نەقدیش بەسەر ٧٠ كەسی دیكەدا سەپێندراوه. شایانی باسه كه ناوەندەكانی مافی مرۆڤ باسیان له ١٨ هەزار ناڕازی دەستبەسەركراو له ڕەوتی خۆپێشاندانەكانی ئێران كردبوو.