فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن بە ئێعدامی خۆپیشاندەران لە ئێران
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022

هاوکات لەگەڵ سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن بە سزای ئێعدام لە پەرەسەندن دایە.
ڕۆژی سێسەممە، ٢٢ی سەرماوەز، لە درێژەی هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن لە ئێعدامکردنی خۆپیشاندەرانی خەڵکی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هاکان دێمیر، نوێنەری پارلمانی وڵاتی ئاڵمان، ڕایگەیاند کە کەفالەتی سیاسیی فەرهاد و فەرزاد تەهازادە دوو خۆپێشاندەری خەڵکی شاری شنۆ کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، وەئەستۆ دەگرێ و داوای لە باڵویزی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان کردووە کە پێش بە لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە بگرێ. لە لایەکی دیکەشەوە، کلارا بونگێر، نوێنەری حیزبی چەپی ئاڵمان، وتی: “من زۆر سەرسامم بە کردەوە تێرۆریستیی و توندوتیژییەکانی ڕژیمی ئیسلامی، بەو بۆنەیەوە کەفالەتی سیاسیی مۆحەمەد قوبادلوو وەئەستۆ دەگرم و وەکوو نوێنەری پارلمانی فیدراڵ بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆپیشاندەرێک کە تەنیا داوای مافی سەرەتایی خۆی دەکا کارێکم کردبێت، بەڵام دەبێ کۆمەڵگەی جیهانیی لەبەرانبەر کردەوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبێ”.