فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٥٧ ڕۆژنامەنووس، لە دەسپێکی ئاخێزە جەماوەرییەکانەوە
هەینی ۲۵-۰۹-۱۴۰۱   |  16-12-2022

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەسپێکردنی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٥٧ ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون کە خەریکی ڕووماڵی ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکان بوون و هەروەها داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کە دەبێ ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن و مافی ئازادیی ڕادەربڕین پارێزراو بێت.
ئەو فێدراسیونە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کە کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنێ و ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراویش بە زووترین کات دەبێ ئازاد بکرێن. بە وتەی ئەو فیدراسیونە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەڵێنی داوە کە ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن، بەڵام پێبەندی بەڵێنەکەی نەبووە و تا ئێستا ٥٧ ڕۆژنامەنووسی بەهۆی ڕووماڵی ئاخێزە جەماوەریەکان دەسبەسەر کردووە.