بەندکراوێک بە هۆی ئەشکەنجەوە لە بەندیخانەی بۆکان چووەتە کۆما
هەینی ۲۵-۰۹-۱۴۰۱   |  16-12-2022
محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز بە هۆی ئەشکەنجەوە لە بەندیخانەی بۆکان چووەتە کۆما و ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی قولی پووری ئەو شارە ڕاگیراوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حاجی ڕەسوڵپوور، ڕۆژی سێشەممە لە بەندیخانەی بۆکان پەیوەندییان بە بنەماڵەی ناوبراو گرتووە کە بۆ ئازادی کوڕەکەیان بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی سەردانی بەندیخانە بکەن و دوای سەردانیکردنی ئەو بنەماڵەیە بۆ بەندیخانە، محەممەدیان لە حاڵێکدا چووەتە کۆما و لەسەر ویلچێر بووە وەرگرتووە.