رۆژی جومعە ٢٥ی سەرماوەز، خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی بە ئێعدامی لاوانی شۆڕشگێڕ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. لە دۆزاپ خەڵكی تێکۆشەر بە دروشمی خەلک ئازادی دەوێ وڵات ئاوەدانی دەوێ، بەسیجی، سپایی داعشی ئێمە ئێوەن، مەرگ بۆ خامنەیی و مەرگ بۆ سپایی، حکوومەتی خامنەیی حکوومەتێکی باتڵە و دەبێ بڕووخێت، هاتنە سەر شەقامەکان.
ئازادیخوازانی بەلووچ لە دۆزاپ لە خۆپیشاندانەکانیان ڕایانگەیاندووە بەلووچستان جێگایەکە کە بە بوومەلەرزەی ٨/٧ ڕیشتێر نەلەرزی ئێستا ئێوە بە تانک و تۆپ وەرن.
لە چابەهار خەڵک بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی دیکەی بەلووچستان دوای نوێژی هەینی ڕژانە سەر شەقامەکان.
منداڵانی بەلووچ بە دروشم ڕایانگەیاندووە دەردێک کە ئەمڕۆ هەستی پێ دەکەی هەمان هێزە کە سبەی هەستی پێ دەکەی و نا بۆ تێرۆر و ئێعدام.
لە خۆپیشاندانەکانی بەلووچستان ژنانی شۆرشگێر و ئازادیخواز، شان بە شانی پیاوان ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان وتەوە؛ ئەگەر کەسێک بکوژرێت هەزار کەس پشتیوانیە.
ژنانی شۆڕشگێڕ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ئێعدامی لاوانی شۆڕشگێڕ لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە بە شێوەیەکی سەمبولیک تەنافیان خستبووە گەردەنیان.