گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له عه‌سه‌لوویه
شەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۱   |  17-12-2022
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵاجۆ”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به‌ناوی “ماهان سوله‌یمانی”، له‌كاتی كاركردندا له عه‌سه‌لوویه گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێرەی هەواڵەکان، “ماهان سوله‌یمانی” له عه‌سه‌لوویه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی تووشی ڕووداوی كار بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كرێكاره لاوه ڕاگوێزی ساردخانه‌ی عه‌سه‌لوویه كراوه و بڕیاره بیگه‌ڕێننه‌وه جوانڕۆ.