فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە زیندانەکاندا
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022

ڕۆژی یەکشممە، ٢٧ی سەماوەز، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامیی، لە زیندانەکان، دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر خۆپیشاندەران و بە شێوەیەکی دڕندانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سێکسیان دەکەنەوە و ئەوەش جینایەتێکی دیکەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە کە دەبێ هەموو جیهان لێی ئاگادار بێت.
نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای دەستدرێژی و ئازاری سێکسی بۆ سەر دەستبەسەر کراوان، دەیهەوێ دانپێدانانی زۆرەملێ وەربگرێ و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر ژنان و کچان و لاوانی دەستبەسەر کراو.
بەپێی بەڵگەکان یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵە بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.