ئەشکەنجەی هاووڵاتییەکی ڕفێندراوی خەڵکی سەوڵاوا بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022
زانیار یەحیازادە، خەڵکی گوندی “ژیوار” سەر بە شاری سەوڵاوا، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا بووە بۆ ئەوەی کە دانپێدانی زۆرەملێ لە ناوبراو وەرگرن.
شایانی باسە کە لە ماوەی ڕابردوودا گەلێک زانیاری و ڕاپۆرتی هاوشێوە بە دەستمان گەیشتووە کە ناوەندەکانی ڕژیم دۆسیە سازی، گوشار و ئەشکەنجەیان خستووەتە سەر ئەو هاووڵاتییانەی کوردستان کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون هەتا دانپێدانانی زۆرەملێ لێیان وەرگرن.