هەڕەشەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە دووکانداران و بازاڕیانی مەریوان
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022
هێزەکانی ڕژیم، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، پاش بانگەوازی جەماوەری و بە تایبەتی کوردستان بۆ مانگرتن و ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ڕۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی سەرماوەز، هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر دووکانداران وکاسبکارانی ئەو شارە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر دووکانەکانتان دابخەن سەرەڕای ئەوەیکە دووکانەکانتان پڵۆمپ دەکرێ، دەبێ جەزایەکی نەقدیش بدەن.
سەرەڕای هەرەشە و گورەشانەی ڕژیم، خەڵکی مەریوان دووکان و بازاڕەکانیان داخست و وێڕای هەموو خەڵکی کوردستان پێوەست بە مانگرتن و ڕاپەڕینە گشتییەکانەوە بوون.