فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسیی لەسەر گیانی ئەمین قوبادیان 
چوارشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۱   |  21-12-2022

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ئەمین قوبادیان، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ئیلام، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی  زۆر دڕندانە ئەشکەنجەیان کراوە بۆ ئەوەی ناچاری بە  دانپێدانانی زۆرەملێ بکەن ئەنجام بدات.

ئەمین قوبادیان ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز، لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە سەرەتاییترین مافەکانیش بێبەری و بێبەش بووە.
دانپێدانانی زۆرەملێ، وەک جۆرێک لە درکاندن و دانپێدانانی ناچاری و لەژێر گوشاردا لە دەرەوەی دادگاکان، جیا لەوەی کە کردەوەیەکی نا مرۆڤانەیە و نەک تەنیا ئەو درکاندن و دانپێدانانە وەک درکاندنی کردەوەیەک جێی باوەڕ نییە، بەڵکوو نابێت هیچ بڕیارێکی دادوەریش لەسەری بدرێت.