ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دادگای پێراگەیشتن بە تاوانەکانی مۆژگان کاوسی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە دەستبەسەر کراوانی نارەزایەتییەکانی سەراسەری خەڵکی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز لە لقی یەکی دادگای ڕژیم لە شاری ساری بەرێوەچووە. شایانی باسە، پێشتر دادسەرای شاری نەوشەهر ئەم حوکمەی بە ناوبراو ڕاگەیاندبوو و بە دەرکردنی کەیفەرخواست، پەروەندەکەی ناردبووە لقی یەکی دادگای ڕژیم لە ساری. ئەمە لە کاتێک دایە کە دادسەرای نەوشەهر ڕایگەیاندووە، مۆژگان کاوسی بە تاوانی (هاندانی خەڵک و بڵاوکردنەوەی نووسراوەی نایاسایی) لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە، بە مۆفسێدوفی ئەرز تاوانبار کراوە. جێگای ئاماژەیە، مۆژگان کاوسێ ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان لە ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە، ڕاپێچی زیندانی تۆنکابۆن کرا.