دەرکردنی حوکمی زیاتر لە١٨ساڵ زیندان بۆشەش هاووڵاتی لەشنۆ
هەینی ۰۲-۱۰-۱۴۰۱   |  23-12-2022
بە گوێرەی هەواڵەکان، شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن ناوەندی دادوەری ڕژیم لەمشارە، بە زیاتر لە ١٨ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، (ئێحسان سەفایی فەر، محەممەد پەیغامی، فەردین خۆش خاهێش، فەرهاد کازمی، خالید دەشتی و عەبدولرەحیم رەحیمی گۆران ئاباد)، لە پێوەند لەگەڵ نارەزایەتییەکانی خەڵکی شاری شنۆ دژ بە ڕژیم، لە لایەن ناوەندی دادوەری ڕژیمەوە سەرجەم بە ١٨ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.