هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی شاکربێهرووزی
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
بە پێی ڕاپۆرتەکان، شاکر بێهرووزی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر بە تاوانی بەغی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی هەڵوەشێندراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی لەسێدارەدانی شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسی تۆمەتبار بە (تاوانی بەغی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم)، لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پێداچوونەوەی لەسەر کراوەتەوە و حوکمی ئێدامەکەی هەڵوەشێندراوەتەوە.