فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بیلاتەکلیفی مەهشید مێهدیزادە لە زیندانی قەرچەک
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022

مەهشید مێهدی زادە دانیشتووی شاری تاران و چالاکی مەدەنی کە لە رێکەوتی ٢٠ی مانگی رەزبەر، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هەر وا لە زیندان راگیراوە و بیلاتەکلیفە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەهشید مێهدی زادە رێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر لە شەقامی شەریعەتی تاران دەستبەسەر و گواسترابووەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین. شایانی باسە، ناوبراو بە دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە و بە دوای ٢٧ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی ئێوین، راپێچی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرابوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە مەهشید مێهدی زادە به دوای ٧٢ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هەروا بیلاتەکلیفە