نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بۆکان و کرماشان
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی بۆکان و کرماشان بەدوای دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، چارەنووسیان نادیارە.
پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەعدوڵڵا ڕەسووڵ پوور دانیشتووی شاری بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەز لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە. هەروەها میلاد یاوەری خەڵکی کرماشان، کە لە کۆتایییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرابوو، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.