ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی تورکییە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەرناخ
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکییە، ئەڕتەشی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە ٥ی بەفرانبار، لە دەوروبەری گوندەکانی شەرناخ ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەست پێکردووە.
شایانی باسە، دوو رۆژ لەمەوبەریش ئەڕتەشی تورکییە لە ناوچەکانی دیاربەکر، باتمان و چەولیک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە دژی هێزەکانی پەکەکە بەرێوە بردبوو.