فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قەڵاگا”ی سەر بە شارەدێی موژژ سەر بە شاری کامیاران، بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری کامیاران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری کامیاران، ڕۆژی شەممە ٣ی  بەفرانبار، بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنێکی سەواری کردووە و لە ئەنجامیدا شۆفیری ماشێنەکە بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش کە لە ماشێنەکەدا بوون، دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم تەرمی [فەرشاد ئیبراهیمی]یان گواستووەتەوە بۆ کرماشان و لە ڕادەست کردنەوەی بە بنەماڵەکەی خۆیان بواردووە.