سێشەممە ٧ی مانگی بەفرانبار ساڵڕۆژی دەستپێکی ئاخێزی سەرانسەری بەفرانباری ٩٦ە. ئەم ئاخێزە کە زیاتر لە ٩٠ شاری ئێرانی گرتەوە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ درێژەی بوو ئێرانی خستە لەرزە. پێنج ساڵ لەمەوبەر به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٧ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی مه‌شهه‌د هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناڕه‌زایه‌تی دژبە هه‌ژاری و گرانی، بێكاریی به‌رین و گه‌نده‌ڵی و دزیی بەرینی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، درووشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ژارانی شاری مه‌شهه‌د كه ڕیشه‌ی له هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری، توندتر بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی چینایه‌تی و بێ‌مافیی بێسنووری سیاسی و ڕق و بێزاری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و دزیی كه‌ڵانی به‌رپرسانی ڕژیم دابوو، هه‌ر وه‌ك چه‌خماخه‌یه‌ك، بڵێسه‌ی ئاگری ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڵگیرساند. ده‌تكوت ژان و ئازاری هاوبه‌ش و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی گشتی له نیزامی سیاسی و چیناه‌یه‌تیی زاڵ و باوه‌ڕ به ئیسلاح نه‌كرانی كۆماری ئیسلامی، یه‌ك شه‌وه، زۆرینه‌ی هه‌ژاران و ڕه‌نج‌دیتوانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی پێكه‌وه په‌یوه‌ند دابوو. هه‌ژاران له ده‌یان شاره‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، لاوان به گڕوتینێكی كه‌م وێنه‌وه سینگیان كرده قه‌ڵغان و به ده‌نگی ڕه‌ساوه، درووشمه‌كانی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕووحانی” مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” و “نان، كار ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و به درووشمی “مه‌ترسن مه‌ترسن، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین” به‌ره‌نگاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان بوونه‌وه.
به‌ڵام ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، ڕووداوێكی له‌ناكاو نه‌بوو. كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران، ساڵانێك بوو كه له هه‌ژاری، بێكاریی ملیۆنی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، له نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری، له دیارده‌ی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و په‌ره‌سه‌ندنی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌گیان هاتبوون. لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاشكرا بوونی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی و دزیی هه‌زاران ملیارد تمه‌ن و له‌قاودرانی جه‌نایاتێك كه سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه ده‌رحه‌ق خه‌ڵكی ئێران ئه‌نجامیان دابوو، كاردی گه‌یاندبووه سه‌ر ئێسقانی كرێكاران و توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران. ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، ڕیشه‌ی له‌م حه‌قیقه‌تانه‌ی ژیان دا بوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا، شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین كه‌وته ڕێ و كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، له جه‌ره‌یانی ئه‌م ئاخێزدا، به‌ئاشكرا نیشانیان دا كه چیتر نایانهه‌وێ وه‌ك ڕابردوو بژین.
دوژمن كه به‌خاتری خێرایی سه‌رسووڕهێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خافڵگیر ببوو، به‌خۆیدا هاته‌وه و هێزی سه‌ركوتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاخێزه سه‌رتاسه‌رییه وه‌كار خست. خامنه‌یی ئیدیعای هەمیشەیی و کۆنی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی دووپات كرده‌وه و ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی، به‌رهه‌می “پاره، چه‌ك، سیاسه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دوژمن” پێناسه كرد. ڕووحانی ئێعتداڵ‌گه‌را و خاته‌میی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب، خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یاسایی له‌دژی “ئاژاوه‌گێڕان و بشێوێنه‌ران”ی ئێران بوون. فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان داخست و هێزه‌كانی ساروڵڵا و به‌سیجیان له تاران و شاره گه‌وره‌كانی ئێران هێنایه مه‌یدان و حكوومه‌ت نیزامییه‌كی توند و ڕانه‌گه‌یه‌ندراویان به‌ڕێوه‌برد. به‌هۆی هێرشی هێزی سه‌ركوتگه‌ر بۆسه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌سه‌دان كه‌س بریندار بوون و پتر له سێ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وانه، ئاخێزی مانگی به‌فرانبار، نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێكی مه‌زن بوو له وشیاری و زه‌ینییه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به ماهییه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بێگومان، خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ی برده قۆناعێكی تازه‌وه.ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی به‌فرانبار، وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، كۆتایی به زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا، هێنا. له كاتی هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی خاته‌مییه‌وه، بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ، ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی هه‌وڵیان دا، خه‌بات له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی یاسای ئیسلامی، بكه‌نه به‌ستێنی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تیی دژبه باروودۆخی زاڵ. پتر له دوو ده‌یه بوو كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، ژه‌هری ستراتێژی ڕێفۆرمخوازییان به‌سه‌ر گیان و جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌پژاند. له كاتی “هه‌ڵبژاردنه‌كان”دا، بژارده‌ی خراپ و خراپتریان، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك داده‌نا. ئاخێزی مانگی به‌فرانبار بارگه‌وبنه‌ی ستراتێژ و وتاری ڕێفۆرمخوازانی تێكه‌وه‌پێچا. هەروەها ئاخێزی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ بە هێرش کردنە سەر هێماکانی ڕێژیمی ئیسلامی و بە خۆڕاگری و پایەداریی گیانفیدایانە بەرامبەربە سەرکوتی دڕندانە و خوێناویی حکوومەتی ئیسلامی، زەربەیەکی بەتەوژمی لە ستراتێژی تێپەڕینی هێمنانەی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی دا و وتاری تێپەڕینی شۆڕشگێڕانەی لە ڕێژیمی ئیسلامی بەهێزکرد. ئەم دوو ئاخێزە وەک دوو شەپۆلی خرۆشاوی خەباتی سیاسی، بوون بە بزوێنەری بەهێز بۆ خەباتی ئابووری و سیاسیی چینی کرێکار و ئاراستە و مەیلی دەروونیی کرێکارانیان بۆ خەبات زیاتر کرد. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران نزیکەی چوار هەزار مانگرتن و ناڕەزایەتیی گەورە و چکۆلەی بەڕێوەبردووە.
ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ئێستا کە بەناوی ڕەمزی “ژینا”وە دەستی پێ‌کرد، پشت ئەستوورە بە هەموو ئەم دەستکەوت و داتا بابەتییانەوە، لەم ڕووەوە بە شکۆیەکی چەند بەرابەر مەزنتر لە ئاخێزەکانی پێشوو هاتە مەیدان. ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە لە هەمان ڕۆژانی یەکەمەوە بزووتنەوەی ڕزگاریی ژن، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بزووتنەوەی خوێندکاریی پێکەوە پەیوەند دا و بەجۆرێک برووسکەئاسا پەرەی سەند کە سەرانی ڕێژیم و هێزە سەرکوتگەرەکان و تەنانەت دەسەڵاتە سەرمایەدارییەکانی جیهانیشی غافڵگیر کرد. ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی سەرەڕای پەرەپێدانی سەرکوت و کوشتار و ڕەشبگیریی بەرین نەیتوانیوە بەر بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ئێستا بگرێت.
ئێستا کە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی مانگی بەفرانباری ٩٦ داین، پێویستە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی هەتا ئێستا و بەتایبەت بە دەرس وەرگرتن لە ئەزموونی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەریی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگی خەزەڵوەر و ڕۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی سەرماوەز و بە ئامانجی پاشەکشەپێکردن بە ماشێنی سەرکوت و کوشتاری ڕژیمی ئیسلامی لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی مانگی بەفرانباردا ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری بەڕێوە بەرین. با لەم ڕۆژانەدا دروشمی “بەندکراوی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت”، “سزای ئێعدام دەبێ نەمێنێت”، کۆماری ئیسلامی دەبێ بڕووخێت” لە هەموو شوێنێک دەنگ بداتەوە.
بەرز و بەڕێز بێت یادی گیان بەختکردووانی ئاخێزی سەرانسەریی مانگی بەفرانباری ٩٦
تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە