عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی پیرانشار، نزیک بە سێ مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگە و بەندیخانە تیپەڕاندووە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوە و ڕاگیرانی لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیاریەکان، تەنیا هەواڵێک کە بنەماڵەی عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەسەر بارودۆخی ناوبراو هەیانبووە، هەواڵی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە بووە، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتدا عەبدولڕەحمان توانیویەتی پێیان ڕابگەیێنێت.
ئەم چالاکە ژینە پارێزە، لە ماوەی دەستەبسەرکرانییەوە هەتا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.