سەپاندنی حەوت سال زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە دێهلۆران
هەینی ۰۹-۱۰-۱۴۰۱   |  30-12-2022
[فەرشاد ئەحمەدی]، خەڵکی دێهلۆڕان لە لایەن دادگای ڕژیمەوە له شاری تاران، سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرشاد ئەحمەدی، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم لە شاری تاران بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لەدژی ئاسایشی گشتی” سزای دوو ساڵ زیندان و هەروەها ٥ ساڵ زیندانی هەڵەپەسێندراوی بەسەردا سەپێندراوە.