فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکردنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بۆ سپیدە ئەحمەدخانی
هەینی ۰۹-۱۰-۱۴۰۱   |  30-12-2022

سپیدە ئەحمەدخانی دەرچووی زانکۆی [بێهێشتی] تاران، لە لایەن دادگای ڕژیم لە تاران بە شەش ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، ٧٤ زەربە شەلاق و دوو ساڵ نەچوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کراوە.

ناوبراو لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم لە شاری تاران، بە تۆمەتی (کۆبوونەوە و ساخت و پاخت) بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، بە تۆمەتی (تێکدانی بیروڕای گشتی) بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ٧٤ زەربە شەلاق و هەروەها بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەبەن [سزای تەکمیلی]، بە دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، بەکارهێنانی تەلەفۆنی پێشکەوتوو و قەدەغەی ئەندام بوون لە گرووپی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، سپیدە ئەحمەدخانی لە رێکەوتی ١ی ڕەزبەر و لە ئەنجامی ناڕەزایەتی سەرتاسەری خەڵکی تاران دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی٦٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.