سەپاندنی ٣٣ ساڵ زیندان بەسەر ئانگ سان سوچی لە لایەن دەوڵەتی میانمار
هەینی ۰۹-۱۰-۱۴۰۱   |  30-12-2022
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیوز، دادگایەگی وڵاتی میانمار حوکمی ٣٣ ساڵ زیندانی بۆ سیاسەتمەداری پێشووی ئەم وڵاتە [ئانگ سان سوچی] دەرکرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئانگ سان سوچی بە تۆمەتی [گەندەڵی، هەڵخراندن و قوڵبڕی]، سەرجەم بە ٣٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. پێویستە بوترێ کە ناوبراو لە دوای کودەتای ئەڕتەشی ئەم وڵاتە له مانگی فێورییەی ٢٠٢١، دەستبەسەر و هەتا ئێستا لە زیندان راگیراوە.