فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوە لە رێستوورانێک لە رۆژئاوای تورکییە
شەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۱   |  31-12-2022

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە رێستوورانێکی شاری [نازیلی] لە تورکییە،  لانیکەم حەوت کەس لەوانە سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا.

هەواڵنێری ئاناتولی تورکییە لەسەر زاری کاربەدەستێکی پلەباڵای شاری نازیلی ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم تەقینەوەیە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٩ی بەفرانبار روویداوە، حەوت کەس لەوانە سێ منداڵ گیانیان لە دەست داوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.جێگەی ئاماژەیە، بارودۆخی یەکێک لەبرینداربووان ناجێگیرە و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز بووە و لەم پێوەندەدا پۆلیسی تورکییە، کەسێکی دەستبەسەر کردووە.