ڕاپۆرتی سندوقی نێودەوڵەتی دراو سەبارەت بە پاشەکشەی ئابووری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣
دوشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۱   |  02-01-2023
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سەر ئابووری جیهان و وڵاته زلهێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان.
[کریستالینا جۆرجیڤا]، سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئابووری جیهان ساڵێكی قورس دەبێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش دەکرێت کە یەك لەسەر سێی ئابووری جیهان و نیوه‌ی ئابووری ئۆرووپا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پاشه‌كشه به‌خۆیه‌وه ببینێت. سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو هەروەها ئاماره‌كانی زیادبوونەوەی تووشبووان بە ویروسی کۆرۆنا لە وڵاتی چینی به ئاماژه‌یه‌كی نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان وه‌سف كرد.