فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و هاوژینی زارا محەممەدی دەستبەسەرکرا
چوارشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۱   |  04-01-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، سەیوان ئیبراهیمی، هەڵسووراوی مەدەنی خەڵکی کامیاران، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین لە کاتێکدا بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی،  زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شاری سنەی کردبوو، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، زارا محەممەدی، هاوژینی سەیوان ئیبراهیمی، پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بە هۆی فێرکردنی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شار سنە، ماوەی بەندکرانەکەی تێ دەپەڕێنێت.