فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدان و بریندار بوونی دوو کۆلبەر لە سنووری نەوسوود
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به‌ناوی “ئارام محه‌ممه‌دی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی له‌ سنووری نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری پاوه‌ به‌ناوی “ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسووده‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “ئارام محه‌ممه‌دی” له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “سۆفی جانه” له‌ سنووری نه‌وسوود له‌ به‌رزایی به‌ربۆته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ناوبراو ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌وڵاوای مه‌ریوان بووه‌، هه‌روه‌ها “ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” له‌كاتی كۆڵبه‌ری دا له‌ سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.