فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونەوەی كۆمەڵێك له هەڵسووڕاوانی ژینگەپارێز له گوندی ماراوی کامیاران
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی  به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و ژێنگه‌دۆستی كامیاران به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ لێدانی مه‌عده‌نێكی نوێ له‌ گوندی ماراو كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ژیانه‌وه‌ی سرووشت و ڕێگری كردن له‌ له‌ناوچوونی ژینگه‌ به‌ بیانووی لێدانی مه‌عده‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتێكی زۆرتر له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌، له‌ گوندی ماراو كۆبوونه‌وه‌ و تۆمی گیای ده‌رمانیان له‌ چه‌ندین هێكتار له‌ كویستانه‌كانی ئه‌و گونده‌ چاند و خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ گرینگی ژینگه‌ و سرووشت بوون.