مانگرتن لەخواردنی ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی کەرەج
هەینی ۱۶-۱۰-۱۴۰۱   |  06-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی کەرەج، لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری دادگای ڕژیم سەبارەت بە مسەوگەر بوونی ئێعدامی چەند کەس لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانە، مانیان لە خواردن گرت.
کەناڵی شورای سێنفی خوێندکارانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە ڕایگەیاندووە، ئەم بەندکراوانە بۆ پشتیوانی لە هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارە و دژبە کوشتنی لاوانی ناڕازی مانیان لەخواردن گرتووە. هاوکات ڕاشیگەیاندووە کە [ئەرژەنگ مۆرتەزەوی] خوێندکاری بواری کامپیۆتر لە زانکۆی خارەزمی کەرەج، لە ناو مانگرتووان دایە.