فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی محەممەد مەهدی کەرەمی و سەید محەممەد حسێنی
شەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۱   |  07-01-2023

ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی محەممەد مەهدی کەرەمی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ و هەروەها سەید محەممەد حسێنی، تەمەن ٣٩ ساڵ، بەبێ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، محەممەد مەهدی کەرەمی لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە ناڕەزایەتی بە رێگری گرتن لە هەبوونی پارێزەر، لە زیندانی کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو. هاوکات عەلی شەریف زادە پارێزەری سەید محەممەد حسێنی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی تویتێک رایگەیاندووە، کاتێک کە لە دوایین چاوپێکەوتن، چاوم بە بریگرتەکەم کەوت باسی لە ئەشکەنجە درانی کردووە کە بە هۆیەوە بووراوەتەوە. هەروەها نووسیویەتی کە بریگرتەکەی لە ژێر ئەشکەنجەی وەحشیانەی هێزەکانی ڕژیم دانی بەو کارە دانەوە و ئەمەش هیچ گونجاوییەک لەگەڵ یاسا نییە. جێگەی ئاماژەیە، لە پێوەند لەگەڵ پەروەندەی کوژرانی روحۆڵڵا عەجەمیان، ١٥ کەس دەستبەسەر کراون کە حوکمی ئێعدامی دوو کەسیان هەتا ئێستا جێبەجێ کراوە و ئەوانیکەش هەرکام بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.