سەرۆکی ناوەندی فێرکاری و دەرمانی گولستانی ئەهواز، وێرای ئاماژە بە چوونەسەرەوەی رێژەی پیسبوونی کەش و هەوا لەمشارە، ڕایگەیاندووە: ڕۆژانە ٥٠ منداڵ ڕاوانە نەخۆشخانە دەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، داود شەلیل ئەحمەدی ڕایگەیاندووە: بەشێوەی مامناوەند ڕۆژانە ٥٠ منداڵ لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو سەردانی ناوەندەکانی پزیشکییان کردووە. ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە کۆی هەزار و ٥٠٠ کەس کە سەردانی ناوەندەکانی پزیشکییان کردووە، ٦٠٠کەس لە نەخۆشخانە بە شێوەی کاتی خەوێندراون، ٦٠٠ کەسی دیکە بەشێوەی سەرەتایی چارەسەریان بۆ کراوە و ٣٠٠ کەسیش بەهۆی بارودۆخی نالەباریان لە نەخۆشخانە خەوێندراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی مۆدیرییەت کردنی غەڵەتی کاربەدەستانی ڕژیم، شەپۆلێک لە گەردیلەکان زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و ئەمەش بۆ دانیشتووانی ئەم وڵاتە قەیرانێکی جیددی پێکهێناوە.