بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، لە ئەنجامی ڕەچاونەکرانی ئیمەنی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارەوە، لانیکەم ٩ کرێکار لە شارەکانی تەورێز، مەشهەد و عەباساوا، بوونە قوربانی رووداوی شوێنی کار.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ کرێکار لە پاڵاوگەی نەوتی تەورێز بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەم پاڵاوگەیە، بە سەختی بریندار بوون. هەروەها بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری عەباساوا، پێنج کەس لەوانە دوو ئاگرکوژێنەوە و سێ کەس لە تیمەکانی فریاکەوتن، بوونە قوربانی. شایانی باسە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ئاگرکوژێنەوەیەک گیانی لەدەست داوە. لە لایەکی دیکەوە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی کەوش لە شاری مەشهەد، کرێکارێکی ژن بەسەختی بریندار بووە. جێگەی ئاماژەیە، ئێران لە بواری ڕەچاو کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لە ناو سەرجەم وڵاتانی جیهان، لە پلەی ١٠٢ قەراری گرتووە.