فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی بەندەر عەباس
دوشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۱   |  09-01-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی [خالق خزرزادە] لە زیندانی بەندەر عەباس، بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە تۆمەتی [بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان] بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی ئەم ئێعدامە، حوکمی ئێدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی [ڕەشید لەوەندپوور]، لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج بەرێوەچووە.