فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی ناڕەزایەتی كرێكارانی پترۆشیمی مۆبین له عه سه لوویه
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له‌ فازی ١ی پترۆشیمی مۆبینی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ له‌ ئاست نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان و گوڕانی بارودۆخی پیشه‌یی ته‌واوی پێرسۆنێل بۆ شیفتی حه‌وت ڕۆژی حه‌وتوو ناڕازین. به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نوێنه‌رانی هۆڵدینگ به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌كانی كرێكاران حه‌وتووی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران كۆببنه‌وه‌.