بڕیاری توندی دادستانی ڕژیم سەبارەت بە حیجاب
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، محەممەدجەعفەر مۆنتەزری، دادستانی گشتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە بەخشنامەیەکدا فەرمانی بە هێزی ئینترامی داوە کە بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە یاسای حیجاب پێشێل دەکەن و دەبێ حیجاب لە ئێراندا ببێتە زۆرەملێ و کەس بۆی نییە بێ حیجاب بێت.
هەر لەو بارەیەوە، عەبدولسەمەد خوڕەمئابادی، جێگری دادستانی ڕژیم، ڕایگەیاند کە جگە لە دادستانی گشتی، غوڵامحوسێن ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ڕژیم، بە دادستانەکانی گشتی و ئینقلابی سەرتاسەری ئێرانی ڕاگەیاندووە؛ کە هەموو توندوتیژییەک لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە یاسای حیجاب پێشێل دەکەن بگرنە بەر و نابێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بدرێ بێ حیجابی لە ئێراندا پەرەبستێنێ.