وەرزشوانێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، وەرزشوانێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “مێحراب مورادی” لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەریەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرا.
شایانی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر چارەنووسی “مێحراب مورادی” هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.