فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی پزیشکێک لە نەغەدە
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی بەفرانبار، دکتۆر ئەمیر مەشعووفی، پزیشکی گشتی و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لەو نەخۆشخانەیە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
لە کاتی ڕفاندنی ئەو پزیشکەدا کەسێک بە ناوی “ئیبراهیم زارع” کە بەرپرسی یەکەی پاراستنی (حراست)ی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە شاری نەغەدەیە، ڕۆڵی سەرەکیی لە یارمەتیدان بە هێزەکانی ڕژیم و دانەدەستەوەی ئەو هاووڵاتییە هەبووە.
فەرمانبەرێکی ئەو نەخۆشخانەیە لەم پەیوەندییەدا وتی: “هێزەکانی ڕژیم لە کاتی ڕفاندنی د. ئەمیر مەشعووفی، زۆر بێڕێزییان بە ناوبراو کردووە و بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندوویانە”.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ، دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.